شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-12-29 07:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەردانی عەبدی بۆ دیمەشق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

پوختەی هەواڵ
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، سەردانی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی SDF بۆ دیمەشق کە بڕیاربوو ئەمڕۆ بکرێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

کوردپرێس: بەگوێرەی راگەیێندراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، بڕیاربوو ڕۆژی یەکشەممە، ۲۹ـی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۵، مەزڵووم عەبدی بە یاوەری شاندێکی باڵای دانوستاندنکاری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا سەردانی دیمەشق بکات، بەڵام سەردانەکە بەهۆی "هۆکاری تەکنیکی و لۆجیستییەوە" بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: "دواخستنی سەردانەکە تەنیا پەیوەندی بە رێکارە لۆجیستی و تەکنیکییەکانەوە هەیە و هیچ گۆڕانکارییەک لە ئامانجەکانی سەردانەکە و کارنامەی گفتوگۆکاندا رووی نەداوە".

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە داهاتوویەکی نزیکدا و دوای هاوئاهەنگی لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان، کاتێکی نوێ بۆ سەردانەکە و دەستپێکردنی گفتوگۆکان دیاری دەکرێت.

ئەم سەردانە چاوەڕوانکراوەی مەزڵووم عەبدی بۆ دیمەشق، لە کاتێکدایە کە سووریا بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و چاوەکان لەسەر ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی سووریان بۆ رێککەوتنێکی سیاسی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە