شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-12-29 06:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەکار هێنانی هێز لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لەدژی خۆپیشاندەران سەرکۆنە دەکەین

پوختەی هەواڵ
ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕایگەیاند: ''سەركۆنەی بەکارهێنانی هێز دەكات لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانی حکوومەتی کاتی سووریا لە دژی خۆپیشاندەران.''

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە بەیاننامەیەكدا، بڵاویکردەوە: ''ئەمە یەکەمجار نییە ناوچەکانی سووریا ڕووبەڕووی هێرش و پێشێلکاری لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ببنەوە، دوێنێ‌ شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب و پێشتریش باشووری سووریا و ناوچەکانی دیکە ڕووبەڕووی هەمان رەفتار بوونەوە".

هاوکات، حکوومەتی کاتی بە بەرپرسیار زانی لەو کارانە، کە هەمان ئەو سیاسەتە سەرکوتكارییە بەرهەم دەهێنێتەوە کە سووریاییەکان لە دژی ڕاپەڕین.

ئیدارەی خۆسەر دەڵێت: "ئەم هەڵسوكەوتانە بەربەستێکی ڕاستەقینە لە بەردەم هەر دیالۆگێک یان کۆدەنگییەکی هەمەلایەنەی نیشتمانی دروست دەكەن".

ئەمە لە کاتێکدایە، دانیشتووانی شار و گوندەکانی کەنارو و ناوخۆی سووریا، ڕۆژی یەک شەممە لە خۆپێشاندانێکی ئاشتییانەی فراواندا دژی سیاسەتەکانی حکوومەتی ڕاگوزەر لە سووریا هاتنە سەر شەقام، ئەم خۆپیشاندانە کە چەندان شار و شارۆچکەی گرتووە ئامانج لێیان ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان، چەسپاندنی فیدراڵیزم و مافی چارەی خۆنووسین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە