شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-12-24 07:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لیژنەی یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا یانەی بورساسپۆری سزا دا

پوختەی هەواڵ
لیژنەی پابەندبوونی یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا بە دوو هۆکار بڕیاریدا ۲۲۷ هەزار لیرە وەک سزای دارایی بەسەر یانەی بورساسپۆر بسەپێنێت، کە یەکێكیان بەهۆی جێنودانی هاندەرانی یانەکەیە بە لەیلا زانا، بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنەی پابەندبوونی یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: لەمیانەی یارییەکانی خولی پلە دووی تورکیا کە هەفتەی ڕابردوو یانەی بورساسپۆر بووە میوانی یانەی سۆماسپۆر، بەشێک لە هاندەرانی یانەی بورسەسپۆر لەسەر پلیکانەی یاریگا دانیشتن و بەشێکی دیکەشیان جنێو و قسەی نەشیاویان بە لەیلا زانا وت.

ئەوەشیخستەڕوو، یانەی بورساسپۆر بە بڕی ۲۱۱ هەزار لیرە بەهۆی دانیشتنی هاندەرانی یانەکە لەسەر پلیکانەی یاریگا سزادرا، هەروەها بەهۆی جنێودانی بە کۆمەڵی هاندەرانی یانەکە بە لەیلا زانابڕی ۱۶ هەزار لیرەی دیکە سزای دارایی بەسەر یانەکەدا سەپێنرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە