ئەمریکا چەک و تەقەمەنی زیاتر ڕەوانەی کوردستانی سووریا دەکات
پوختەی هەواڵ
دوو فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازی ئەمریکا لە بنکەی خەراب ئەلجیر لە سنووری ڕمێلان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە نیشتنەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەو دوو فڕۆکەیە چەک و تەقەمەنی قورسیان پێبووە، جگە لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی و مووشەکهاوێژ.
ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە دوو فڕۆکەکە لە بنکەکە بەرەو بنکەی قەسرەک بەرەو باکووری خۆرئاوای حەسەکە هەڵفڕیوە، ئەمەش لە چوارچێوەی جموجۆڵە سەربازییە بەردەوامەکاندایە.
ئەوە لەکاتێکدایە تادێت مەترسی دەستپێکردنەوەی شەڕی نێوان هەسەدە و چەکدارانی سەر بە تورکیا و سوریا زیاتر دەبێت و چالاکییەکانی داعشیش ڕوو لە فراوانبوونن.
بۆچوونی بەکارهێنەران