شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-12-24 05:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کرادەوە

پوختەی هەواڵ
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا تەئیكد لەسەر پێویستی پێكهێنانی حكوومەتێكی كارا و خزمەتگوزار دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە  راگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا هاتووە: مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ۲۳/۱۲/۲۰۲۵ بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەباشان، کۆ بووەوە، بە وردی پرسەکانی پێکهێنانی هەردوو حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی تاوتوێکرد.

دەشڵێت: کۆبوونەوەکە، پەیوەست بە پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم، سووربوونی یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکوومەتێکی دادپەروەری خزمەتگوزاری نیشتمانیی نیشاندا؛ لەسەر ئەوبنەمایەش، یەکێتی دەرگای گفتوگۆی بنیاتنەرانەی کراوەیە.

ڕاشیگەیاندووە: هەروەک، لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵیش، لە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیدا، تەئکید کرایەوە لەوەی یەکێتی مەبەستییەتی لە بەغدادیش حکوومەتێکی خزمەتگوزاریی نیشتمانیی پێکبهێنرێت، کە تێیدا ماف و شایستە دەستوورییەکانی گەلەکەمان پارێزراوبێت و گوزارشت بکات لە خواستی هەموو پێکهاتەکانی وڵات، ئەمەش لەسۆنگەی تێڕوانیی دروستیی یەکێتییەوەیە، کە بەغداد قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستانە. بۆ ئەو مەبەستەش، گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، بەردەوامدەبێت، لەگەڵ سەرجەم لایەنەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە