شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-12-21 06:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیچ دەزگایەکی حزبی بۆی نییە بەوجۆرە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیان بکات

پوختەی هەواڵ
پارێزگاری هه‌ولێر، له‌باره‌ی ڕفاندنی میران به‌کر، سکرتێری رۆژنامه‌وانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌وه‌ رایگه‌یاند، ئه‌و کاره‌ نه‌گونجاوه‌ و به‌دواداچوونی بۆ ده‌که‌ین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، له‌ لێدوانێکدا وتی: ئەوەى بەرامبەر میران بەکر کراوە کارێکى نەگونجاوە و بەدواداچوونی بۆ دەکەین، هیچ دەزگایەکی حزبی بۆی نییە بەوجۆرە لە هەولێر مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیان بکات.

ناوبراو وتیشی، میران بەکر سیفەتێکی فەرمی هەیە لە وەزارەتی پێشمەرگە، ئێمە بەداواداچون دەکەین بزانین هۆکارەکی چی بوە، بەڵام بەدڵنیایی ئەوەی ڕوویداوە هیچ پەیوەندییەکی بەدامەزراوەی فەرمی ئەمنییەوە نییە، ئەوەی کراوە کارێکی خراپە و گونجاو نییە لە پایتەخت هیچ هێزێک ئەو جۆرە کارانە بکات.

پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاند: گیرانی میران هیچ پەیوەندییەکی بە پۆلیس و ئاسایش و دەزگایەکی فەرمییەوە نییە کارێکە حزبێک کردویەتی و لە هەولێر ئەو جۆرە کارانە بۆ هیچ حزبێک رێگەپێدراونییەو لەگەڵ بەڕێزان لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان قسەدەکەین و نابێت جارێکی تر ئەو کارە دوبارە ببێتەوە، رفاندنی کەسێک لە هەولێر و ئازادکردنی دوای چەند کاتژمێرێک بۆ هیچ کەسێک ناچێتە سەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە