شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-12-16 08:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافڵ تاڵەبانی عەرەبی نازانێت بۆیە بۆ سەرۆک کۆماری عێراق نابێت

پوختەی هەواڵ
ئەمینداری گشتی حزبی نیشتمان و کوڕی مشعان جبووری، ئاشکرایدەکات، بافڵ تاڵەبانی کاندید بووە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەڵام رەزامەندی لەسەر نەدراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەزن مشعان جبووری، لە نوێتری چاوپێکەوتنیدا، باسی لە پۆستی سەرۆک کۆمار کرد بە تایبەتی بابەتی کاندید بوونی بافڵ تاڵەبانی وتی: ''وەک قەیس خەزعەلی ئاماژەی پێکردووە، کاک بافڵ فول مواسەفاتە بەڵام عەرەبی نازانێت بۆیە بۆ سەرۆک کۆماری عێراق نابێت".

ئەو بەرپرسە عێراقیە باسی لەوەکرد کە یەکێک لە سەرکردە کانی عێراق وتویەتی: ''بافڵ تاڵەبانی پێی وتووم من کوڕی جەلال تاڵەبانیم کێشەتان چییە''.

ئەویش لە وەڵامدا پێیوتووە: ''جەلال تاڵەبانی بە عێراقی قسەی دەکرد، عێراقییەکی پەتی تۆ ناتوانیت بە عەرەبی قسە بکەیت و کوردیەکەشت زۆرباش نییە".

 لەبەرامبەر بافڵ تاڵەبانی وتویەتی: ''بە ئینگلیزی قسەدەکەم".

سەرکردەکەی عێراقیش وەک وەڵامێکی کۆتای پێیوتووە: ''بیهێنە پێش چاوی خۆت سەرۆکێکی عێراقی کوردی لە کۆمکاری عەرەبی بە زمانی ئینگلیزی وتار بدات قورسە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە