مەسروور بارزانى و فرانسوا تريكۆ هه‌ڕه‌شه‌كانى داعشیان تاووتوێ کرد
پوختەی هەواڵ
مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له جەنەڕاڵ فرانسوا تريكۆ، نوێنه‌ری باڵای فه‌رەنسا له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له کۆبوونەوەکەدا کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ئەمنیی عێراق و ڕووبه‌ڕووبوونەوەی مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش لە عێراق و سووریا تاووتوێ کران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سەر گرنگيى به‌رده‌وامبوونی پشتیوانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوئاهەنگی نێوان هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تی و هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تيرۆر و پاراستنى ئاسایش و ئاراميى ناوچەکە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران