شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-12-13 07:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئارەش لهۆنی ئامادەیی پارێزگاکەی بۆ هاوکاریکردنی سلێمانی دەربڕی

پوختەی هەواڵ
پارێزگاری سنە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، ئامادەیی بۆ گەیاندنی هەر هاوکارییەکی پێویست بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ئەم دواییانە دەربڕی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ۱۲-۱۲-۲۰۲۵، ئارەش لهۆنی، پارێزگاری کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی، هاوخەمیی خۆی و خەڵکی پارێزگاکەی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەربڕی.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوێک کە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگای کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ئارەش لهۆنی ئامادەیی خۆی و دامەزراوە حکوومییەکانی پارێزگاکەی دەربڕیوە بۆ ناردنی هەر هاوکارییەکی پێویست بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە، بەتایبەتی بۆ قەزای چەمچەماڵ.

لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پارێزگاری سلێمانی سوپاسی ئارەش لهۆنی کردووە و رایگەیاندووە، لەکاتی پێویستدا داوای هاوکاری لە تیمەکانی فریاگوزاریی سنە و بەکارهێنانی تواناییەکانیان دەکرێ.

لایخۆیەوە هەڤاڵ ئەبووبەکر وتی: "تاوەکوو ئێستا هەنگاوەکان باشن، بە پارێزگاری سنەمان گوت، سنە و سلێمانی دووانەیەکن و هەر کارێک هەبێ ئێوە یەکەم شوێنن".

 لە ڕۆژی یەکشەممە ۷ـی کانوونی یەکەمەوە بارانی بەخوڕ لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بەهۆیەوە دوو رۆژ دواتر لە چەند شارێک لافاو دروستبوو. لافاوەکە زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بێسەروشوێنە. زۆربەی زیانەکان لە قەزای چەمچەماڵی سنووری پارێزگای سلێمانی بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە