شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-12-12 08:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح پۆستێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکانی وەرگرت

پوختەی هەواڵ
دكتۆر بەرهەم ساڵح،  سەرۆک كۆماری پێشووی عێراق پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ کاروباری پەنابەران وەرگرت. 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پۆستی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان یەکێکە لە پۆستە هەرە باڵا و کاریگەرەکان لە دوای سكرتێری گشتی  لە رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.
لیژنەی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی  ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاندیدەكان كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی کۆمیسیاری گشتیی بۆ کاروباری پەنابەران.
پێشتر سەرچاوە دیپلۆماسییەکان لە نیویۆرک ئاشكرایان كرد، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بۆ پۆستی کۆمیسیاری باڵای كاروباری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان کاندید کراوە،  كە  لەدوای پۆستی ئەمینداری گشتی، یەکێکە لە دیارترین پۆستەكانی ناو ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییەو، لە ماوەی حەوت دەیەی رابردوودا، هیچ کەسایەتییەک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم پۆستەی وەرنەگرتووە.
جگە لە "سەدرەدین ئاغاخان" کە بە ڕەچەڵەک ئێرانییەو، لە چوارچێوارچێوەی ئەرستۆکراتی ئەورووپی هەژماركراوە، لە ماوەی (٧٥) ساڵی ڕابردوودا هیچ کەسایەتییەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو پۆستەی وەرنەگرتووە،  پێشتر ئەو پۆستە لەلایەن ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی ئێستای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێوەبراوە.

بەرهەم ساڵح پۆستێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکانی وەرگرت


بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەگان، ژمارەی کاندیدەکانی بۆ ئەو پۆستە زیاتر لە ۱۲ کەس تێناپەڕێت، کە زۆرینەیان كەسایەتی ئەورووپی بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە