شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-12-09 07:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیچ هێزێکی تورکیا نەهاتۆتەناو خاکی کوردستانی سووریا

پوختەی هەواڵ
فەرماندەی هێزەکانی باکووری دیموکرات لە هێزەکانی سووریای دیموکرات هاتنی هێزەکانی تورکیا بۆناو خاکی کوردستانی سووریا رەتدەکاتەوە.

کوردپرێس: دوای بڵاوبوونەوەی چوونەناوەوەی هێزەکانی تورکیا بۆ خاکی کوردستانی سووریا، ئەبوو عومەر ئیدلیبی، فەرماندەی هێزەکانی باکووری دیموکرات لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF)، راگەیاند: "تاوەکوو ئەم ساتە، هیچ پێشهاتێکی مەیدانیی مەترسیدار نییە، نە هاتنەناوەوەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی تورکیا بۆ منبج و نە هێزی پشتیوانیی نائاسایی لە دێرەزوور یان سەرێکانی".

ئەبوو عومەر ئیدلبی ئاماژەی بەوەشدا، دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و هێزەکان ئەرکی ئاسایی خۆیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری جێبەجێ دەکەن.

ئەم قسانە لە کاتێکدایە، چەند سەرچاوەیەک بڵاویانکردەوە، حکوومەتی سووریا دەستی بە ناردنی هێزی پشتیوانیی سەربازیی نوێ بۆ سنووری دێرەزوور کردووە و سوپای تورکیاش هێزی بۆ عەفرین، سەرێ کانی و منبج ناردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە