شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-12-07 11:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۱۶ی سەرماوەزی ۱۴۰۴ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۶ی سەرماوەزی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێ
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ کۆنفرانسی ئیستەنبووڵ:

پەکەکە بە مسۆگەرکردنی بوونی نەتەوەیی گەلی کورد ئەرکە مێژووییەکەی خۆی جێبەجێ کرد

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامێکدا بۆ کۆنفرانسی ئیستەنبووڵ رایگەیاندووە: "لە کاتێکدا لەگەڵتان دەدوێم کە لە دوورگەی ئیمراڵی و لە هەلومەرجی گۆشەگیریی ۲۶ ساڵەدا، بۆ پرسی کورد لە تورکیا بە گەڕان بەدوای ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسیدا دانوستاندنەکان لەگەڵ دەوڵەت دەستیان پێ کردووەتەوە. بۆ من زۆر بەنرخ و واتادارە کە ئەمڕۆ لێرە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسیدا لەسەر بنیاتنانەوەی سۆسیالیزم قسەتان بۆ دەکەم".

ئۆجەلان ڕاشیگەیاند: "ئێمە تێکۆشانی ۵۲ ساڵەی پەکەکەمان بۆ بوون و شکۆ تەواو کردووە و ئێستا پرسەکە پێی ناوەتە قۆناخێکەوە کە کۆماری دیموکراسی و کۆمەڵگەی دیموکراسی سەرلەنوێ تێیدا بنیات دەنرێتەوە". دەشڵێت: پەکەکە بە مسۆگەرکردنی بوونی نەتەوەیی گەلی کورد ئەرکە مێژووییەکەی خۆی جێبەجێ کرد.

پێویستە پەرلەمانی تورکیا بەزووترین کات ناوی PKK لە لیستی تیرۆر بسڕێتەوە

مەراڵ دانش بەشتاش له‌میانی لێدوانێکدا له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری و کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیک، ڕایگه‌یاند، کارەکانی کۆمیسیۆن کە لە پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچن پێیان ناوەتە قۆناغی دووەم و پێویستە هەنگاوی ڕوون بنرێن و هەموارکردنەوەی یاسایی ڕووبدات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی داوای کرد مافی هیوا دانی پێدا بنرێت، یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەڵپەسێردرێت و پەرلەمانی تورکیا بەزووترین کات ناوی PKK لە لیستی تیرۆر بسڕێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە