لەگەڵ کۆمپانیای دانە غاز بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر ڕێککەوتن
پوختەی هەواڵ
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم دەڵێت لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: کۆمپانیای دانە غازی دڵنیاکردووەتەوە لەوەی، لەگەڵ حکوومەتی عێراق هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشە تیرۆریستییەکان و بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە و رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی لە داهاتوودا.
دەشڵێت، لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کار دەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی پاراستنی و ژێرخانی ئابووری و وەبەرهێنانەکانیان.
بارزانی وتیشی، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەیانکردووە و پێیانوتوون کە پێویستە ئەنجامدەرانی ئەو کردەوەیە بە سزایی یاسایی بگەیەنرێن، چوونکە عێراق ناتوانێت وەبەرهێنان بەرەوپێسش ببات ئەگەر میلیشیا و گروپی چەکداری لە یاسا دەرچوو بتوانن بە ئاسانی کێشە بۆ وەبەرهێنانی عێراق بکەن.
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#حکوومەتی هەرێمی کوردستان
#مەسروور بارزانی
#سەرۆکی حکوومەتی هەرێم
#دانەغاز
#کۆرمۆر
#کێڵگەی غازیی کۆرمۆر
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران