تاوانمان نەکردووە تا دەوڵەتی تورکیا لێبووردنمان بۆ دەربکات
پوختەی هەواڵ
هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان دەڵێت خەباتمان کردووە دژی سیاسیەتی جینۆسایدی گەلەکەمان کە دەوڵەتی تورکیا سەدەیەک پیادەی کردووە و هیچ تاوانێکمان نەکردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (Medya Haber) دەڵێت: کادیرانی پارتی کرێکارانی کوردستان چاوەڕوانی هیچ لێبووردنێک لە دەوڵەتی تورکیا ناکەن، دەشڵێت: ئێمە تاوانێکمان ئەنجام نەداوە تا داوای لێبووردن بکەین.
ناوبراو دەشڵێت: تاوانباران داوای لێبووردن دەکەن، ئێمە خەباتمان کرد دژی سیاسەتی جینۆساید و نکوڵیکردن، کە گەلەکەمان ڕووبەڕووی بووەتەوە کە دەوڵەتی تورکیا سەدەیەکە پەیڕەوی لێدەکات.
بەسێ هۆزات وتیشی: ئێمە خەباتمان کرد بۆ ئازادی و ناسنامەی گەلەکەمان، بۆیە ئێمە داوای هیچ لێبوردن و یاسایەک ناکەین بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، جێگای ئێمە خەباتکردنە لە ناو ڕیزەکانی گەلەکەماندا، ئامانجیشمان نییە لە پەرلەمان یان شوێنێکی تری ئەنکەرە بین، خەباتی ئێمە زۆر لەوە فراوانترە.
#تورکیا
#کوردپرێس
#پەکەکە
#پڕۆسەی ئاشتی
#ئاشتی
#کۆما جڤاکێن کوردستانێ
#بەسێ هۆزات
#هاوسەرۆکی پارتی کۆما جڤاکێن کوردستانێ
#کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستانێ
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران