شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-22 06:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بڕیاری پەرلەمان بۆ سەردانی ئۆجەلان، گوزارشتە لە ئیرادەی توركیا بۆ ئاشتی

پوختەی هەواڵ
دوای ئەوەی پەرلەمانی تورکیا بڕیاری دا شاندێکی بنێرێتە دوورگەی ئیمراڵی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، دەم پارتی ڕایگەیاند: "سەردانی ئۆجەلان، گوزارشتە لە پێگەیشتی دیموكراسی و ئیرادەی توركیا بۆ ئاشتی، ئەو كارە مژدەی سەردەمێکی نوێ دەبێت لە تورکیا".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە ڕاگەیەندراوێكدا، پێشوازیان لە بڕیارەكەی لیژنەی هاوپشتی و برایەتی و دیموکراسی نیشتمانی دەكەن لە چون بۆ ئیمرالی و بە گوزارشتێكی واقیعی ناودەبن بۆ  پێگەیشتنی دیموکراسی لە تورکیا. هەروەها دەڵێن: "سەردانی داهاتوو بۆ ئیمرالی هەنگاوێکی مێژوییە بۆ کۆتاییهێنان بە ئازاری دەیان ساڵە و گەیشتن بە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی".

ئاماژەی بەوەشكرد، دانانی بناغەکانی گفتوگۆ و پەرەپێدانی کەناڵەکانی پەیوەندی شەفاف لە ئیمرالی نمایندەی دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و بەهێزکردنی دیموکراسی لە تورکیا. هەروەها سەردانی لیژنەکە بۆ ئیمرالی مژدەی سەردەمێکی نوێ دەبێت لە تورکیا، کە ترس بۆ هیوا، متمانە بۆ پێکەوەژیان دەگۆڕێت.

هاوسەرۆكانی دەم پارتی دەشڵێن: "سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتوڵموش دەکەین بۆ رۆڵی بونیاتدنەریان لە کارەکانی لیژنەکەدا. هەروەها سوپاسی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆمار و دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی (مەهەپە) و پارتە هاوپەیمانەكانمان دەکەین".

ئەوە لەكاتێكدایە کۆمیسیۆنی چارەسەری كێشەی كورد لە پەرلەمانی تورکیا، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دا شاندێکی بنێرێتە دوورگەی ئیمراڵی بۆ گفتۆگۆ لەبارەی هەنگاوەكانی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە