نێچیرڤان بارزانی و مه‌زڵووم عه‌بدی جەخت لە یەکڕیزی لایەنە کوردکانی سووریا دەکەنەوە
پوختەی هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونه‌وه‌کەی نێوان بارزانی و عەبدی، پرسی کورد و دۆخی پێکهاته‌کانی دیکه له سووریا تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی گفتوگۆی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر پێویستیی یه‌کڕیزیی لایەنە کوردییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بە ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێکگه‌یشتن کردەوە؛ بۆ ئەوەی مافی گەلی کورد لە سووریا پارێزراو بێت.
لای خۆیەوە مەزڵووم عەبدی پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی نێچیرڤان بارزانی لە مافه‌کانی گه‌لی کورد له سووریا و هه‌وڵه‌کانی له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، دووپات کرده‌وه.
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#کورد
#مەزڵووم کۆبانی
#مەزڵووم عەبدی
#ڕۆژئاوا
#لایەنە کوردییەکانی سووریا
#نێچیرڤان بارزانی
#سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
#مێپس
#شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران