عوسمان بایدەمیر داوای بەردەوامیی هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی دەکات بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی
پوختەی هەواڵ
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ عوسمان بايدهمير سياسهتمهدارى كورد و سه‌رۆكى پێشووترى شارهوانيى دياربه‌كر، پرۆسه‌ى ئاشتييان له توركيا تاوتوێ كرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەیەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: لە دیدراەکەدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى و جه‌ختيان كرده‌وه كه ئاشتى له توركيا كاريگه‌ريى ئهرێنيى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌بێت. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه نابێت ده‌رفه‌تى ئاشتى له‌ده‌ست بدرێت و هه‌مووان ده‌بێت كار بۆ سه‌رخستنى بكه‌ن.
لاى خۆيه‌وه بايدهمير سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى له يارمهتيدان و كاركردنى له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌دا دەربڕی و داواى كرد له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام بێت.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران