شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-15 05:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە کۆتایی بە پرسی قەیووم لە تورکیا بهێندرێت

پوختەی هەواڵ
هاوسەرۆکی پارتی دەم جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر لە تورکیا باسی دیموکراسییەت و پرۆسەیەک دەکەین، پێویستە هەنگاو بنرێت بۆ کۆتاییهێنان بە پرسی قەیووم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دەم لە وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان لە دیاربەکر رایگەیاند: "بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی ئاشتی، پێویستە سەرۆکی شارەوانییە دوورخراوەکان بگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان و کۆتایی بە دەسەڵاتی قەیوومەکان بهێنرێت".

تونجەر باکرهان، وتیشی: "ئەگەر لە تورکیا باسی دیموکراسییەت و پرۆسەیەک دەکەین، پێویستە هەنگاو بنرێت بۆ کۆتاییهێنان بە پرسی قەیووم. چاوەڕوانی خەڵک لە دەسەڵات ئەوەیە، ئەو سەرۆکی شارەوانییانەی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە بگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان".

باکرهان جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە ئەو کەسانەی، کە بەهۆکاری سیاسی دەستگیرکراون ئازاد بکرێن .

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئیدی کاتی ئەوەیە ئیرادەی خەڵک ڕادەستی خەڵک بکرێتەوە و قەیوومەکان لاببرێن. کاتی ئەوەیە دەسەڵات واز لەو ڕێگرییانە بهێنێت کە بۆ شارەوانییەکانی ژێر دەستی پارتی دەم دروستیدەکات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە