شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-12 05:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورسیەکانی نەوەی نوێی لە ۹ کورسیەوە بۆ ۳ کورسی دابەزی

پوختەی هەواڵ
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی نافه‌رمی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، نه‌وه‌ی نوێ دوو له‌سه‌ر سێ كورسییه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ستدا و له‌ ۹ كورسییه‌وه‌ بۆ ۳ كورسی دابه‌زی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ ڕۆژانی ۹ی ۱۱  (هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت) و ۱۱ی ۱۱ (هه‌ڵبژاردنی گشتی) به‌ڕێوه‌چوو، نه‌وه‌ی نوێ توانیویه‌تی ته‌نها سێ كورسی له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستبهێنێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی نافه‌رمی، نه‌وه‌ی نوێ له‌ سلێمانی ۱ كورسی و له‌ هه‌ولێریش دوو كورسی مسۆگه‌ر كردووه‌، له‌ پارێزگای دهۆكیش هیچ كورسییه‌كی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

به‌ده‌ستهێنانی سێ كورسی له‌لایه‌ن نه‌وه‌ی نوێوه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی ۲۰۲۱ ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ توانی ۹ كورسی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ستبهێنێت

جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی ۲۰۱۸ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی كرد و به‌ پشتیوانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان توانی ۴ كورسی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ستبهێنێت، دواتر له‌ ساڵی ۲۰۲۱ ژماره‌ی كورسییه‌كانی بۆ ۹ كورسی زیادكرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە