شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-10 10:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەم هەڵبژاردنە وەرچەرخانێکی چارەنووسسازە بۆ دیاری کردنی ئایندەی گەلی عێراق

پوختەی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌ "کاتێکی چارەنووسساز"دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هاوکات هۆشداریدا لە دەستوەردانی دەرەکی لە پڕۆسەکەدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دوشەممە ئیسماعیل به‌قایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: "هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌م كاته‌دا وەرچەرخانێکی چارەنووسسازە بۆ دیاری کردنی ئایندەی گەلی عێراق".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "هەر دەستوەردانێکی دەرەکی لەم پرۆسەیەدا لەلایەن تاران و گەلی عێراق و وڵاتانی بەرپرسیاری ناوچەکە ڕەتدەکرێتەوە و سه‌ركۆنه‌ دەکرێت".

به‌قایی باسی له‌وه‌ش كرد: "ئەزموونەکانی ڕابردوو دەریانخستووە کە هەموو دەستێوەردانێکی ئەمریکی لە کاروباری وڵاتانی دیکەدا لێکەوتەی نەرێنی بۆ ئاشتی و سەقامگیری لەو وڵاتانە و تەواوی ناوچەکەدا هەبووە".

تاران له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت، "ئێران هیوادارە هەڵبژاردنەکانی عێراق کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەڕێوەبچێت، بەشێوەیەک بەرەوپێش بچێت کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بکات و بەشداربێت لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە