باخچەلی: ئازادکردنی دەمیرتاش لە بەرژەوەندیی تورکیایە
پوختەی هەواڵ
سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا دەڵێت ئازادکردنی سەلاحەدین لە بەرژەوەندیی تورکیایە و دەبێتە مایەی خێر بۆ ئەم وڵاتە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی، سێشەممە ٤ی تشرینی دووەم، لە چوارچێوەی قسەکردنیدا لە کۆبوونەوەی ئاسایی پارتەکەیدا، هۆشداری لەوە دا کە دۆخی ناوچەکە مەترسیدارە و وتیشی': 'وتیشی عەبدوڵڵا ئۆجالان تا ئێستا بەڵێنەکانی خۆی بردوەتە سەر، دەبێت پەرلەمانتاران بچنە ئیمرالی و گوێ لە عەبدوڵڵا ئۆجالان بگرن و بەقسەی بکەن و مەهەپەش ئامادەیە بچێتە ئیمراڵی و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجالان بکەوێت".
لەبارەی ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاشیشەوە باسی لەوەکرد، ئازادکردنی دەمیرتاش دەبێتە مایەی خێر بۆ تورکیا.
باخچەلی ڕاشیگەیاند: ''دەبێت بۆچوون و بیرۆکەی کۆتایی سەرکردایەتی دامەزرێنەری پەكەكە لەبەرچاو بگیرێت، ئێمە ئەو کەسانە دەبینین کە بە چاندنی مین لە نێوان ئۆجەلان و دەمیرتاشدا هەوڵی ڕێگری لە هەنگاوەکانی تورکیا دەدەن بەرەو جیهانێکی دوور لە تیرۆر".
#تورکیا
#کوردپرێس
#سەلاحەدین دەمیرتاش
#پڕۆسەی ئاشتی
#دەوڵەت باخچەلی
#ئاشتی
#زیندانی ئەدیرنە
#دانوستانی ئاشتی
#بانگەوازی ئاشتی
#چارەسەر
#پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران