شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-25 05:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی دروشمەکەی جێبەجێبکات بە چەند رۆژێک حکوومەت پێکدێت

پوختەی هەواڵ
قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە یەکێتی بڕیاری یەکلاکەرەوەی داوە و دەبێت حکوومەتێکی کارا و خزمەتگوزار لەسەر بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە پێک بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی لە میانی سەردانەکانی بۆلای لایەنگرانی یەکێتی لە بازنەکانی ۵ ی ئاشتی لە کۆیە و ۳ ی تەقتەق و ۶ ی سێگردکان، ئاماژەی بەوەش کردوە: پارتی دروشمیان لەم هەڵبژاردنەدا، هاوبەشی و هاوسەنگی و سازانە، ئەگەر جێبەجێی بکەن بە چەند رۆژێک حکوومەت پێکدێت و ئەوانیش هەمان داواکاریان هەیە.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەروو، یەکێتی بڕیاری داوە لە کوردستان حکوومەت دەبێت کارا و خزمەتگوزار و دادپەروەر بێت و لەسەر بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە پێک بێت، لە بەغدادیش کار بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان بە تایبەتیش کێشەی بوودجە و مووچە بەپێی دەستوور دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە