ئازادکردنی ڕەققە کۆتاییهێنان بوو بە پایتەختی خەلافەتی داعش
پوختەی هەواڵ
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیامێکی بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی ئازادکردنی شاری ڕەققە لەدەستی چەکدارانی داعش بڵاو کردەوە و دەڵێت: "لەپێناو سووریایەکی ئارام و یەکگرتوو، پابەندین بە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "داستانی ئازادکردنی ڕەققە لە دەستی تیرۆریستانی داعش لەلایەن شەڕڤانان و کۆڕ و کچە ئازاکانمانەوە تۆمار کرا".
کۆبانی ئەوەشی خستەڕوو، ئازادکردنی ڕەققە خاڵێکی یەکلاکەرەوە بوو بۆ کۆتاییهێنان بە پایتەختی خەلافەتی داعش و رێگەی بەرەو پاراستنی مرۆڤایەتی و لەناوبردنی مەترسیدارترین هەڕەشەی جیهانی کردەوە.
مەزڵووم کۆبانی وتیشی: "لەپێناو سوریایەکی ئارام و یەکگرتوو، پابەندین بە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر".
بۆچوونی بەکارهێنەران