شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-16 06:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تیرۆر کردنی سەفا مەشهەدانی گوزارشته‌ له‌ چه‌قبه‌ستوویی تاوانباران

پوختەی هەواڵ
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی کرد، هه‌وڵه‌ هه‌واڵگرییه‌کان چڕبکرێنه‌وه‌ بۆ به‌دواداچون و ده‌ستگیرکردنی بکوژانی سه‌فا مه‌شهه‌دانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا و کاندیدی هاوپه‌یمانی سیاده‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قه‌یس محه‌مه‌داوی جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کان له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "محه‌مه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانی به‌رده‌وامبوون و چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌ هه‌واڵگرییه‌کانی ده‌رکردوه‌، بۆ گه‌یشتن به‌ بکوژانی سه‌فا مه‌شهه‌دانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "سه‌فا مه‌شهه‌دانی پێشتر کراوه‌ته‌ ئامانجی هه‌وڵێکی تیرۆرکردن و تاوانباران ده‌ستگیرکراون، به‌ڵێن به‌ خێزانه‌که‌شی ده‌ده‌ین که‌ بکوژه‌کان ده‌ستگیربکرێن".

باسی له‌وه‌ش کرد، "ئه‌و کرده‌وه‌یه‌، گوزارشته‌ له‌ ترسنۆکی و چه‌قبه‌ستوویی تاوانباران، پێویسته‌ خۆمان له‌م جۆره‌ کێبڕکێی سیاسی به‌دوور بگرین".

دوێنێ  سەفا مەشهەدانی، ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا کاندیدێکی پەرلەمانی عێراق  بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە