شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-14 06:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی پێشووی CIA جەخت لە گرنگیی پەیوەندی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دەیڤد پێتریۆس، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سی ئای ئەی) کرد.

کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارانی و دەیڤد پێتریۆس هاوڕا بوون لەسەر بایەخ و گرنگیی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان وەک دوو هاوپەیمان کە بەرژەوەندیی هاوبەشی ستراتیژی پێکەوەیان دەبەستێتەوە. جەختیان لەوە کردەوە کە دەتوانن لە زۆر بواری جیاوازدا، برەو بە هاریکاریی هاوبەشیان بدەن.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە. لەمبارەیەوە، تیشکیان خستە سەر رۆڵی عێراق و هەرێمی کوردستان کە دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ بنیاتنانی پردی پەیوەندی و کۆکردنەوەی بەرژەوەندیی هاوبەشی ناوچەکە لە رێگەی هاریکاریی لە بوارەکانی وزە و ئابووریدا.

پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، دۆخی سووریا، مەترسییەکانی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە