شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-13 06:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە به‌غدا و هه‌رێم پابه‌ندی ڕێكه‌وتنی نەوتی بن

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی یەکێتیی و  نووری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆ بوونەوە و پرسی ڕێککەوتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێ کرد و جەخت لە پابەندبوونی هەردوولا بە رێککەوتنەکەوە کرایەوە.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكی یه‌كێتی، بافڵ تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆ بووەوە و گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كراوه‌، لە کۆبوونەوەکەدا پێویستی ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد جەختی لەسەر کرایەوە و داواکرا هەموو لایەک بە بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە بانگەشەیەکی شارستانییانە بەڕێوەببەن و پرۆژە و هەوڵەکانیان لە چوارچێوەی خزمەتکردنی ئامانجە باڵاکاندابێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، پرسی رێککەوتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێکرا و جەخت لە پابەندبوونی هەردوولا بە ڕێککەوتنەکەوە کرایەوە، بەشێوەیەک مافی خەڵک و دابین کردنی مووچە پارێزراوبێت و خەڵک لە ململانێ سیاسییەکان دوور بخرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە