شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-12 05:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تاڵەبانی و سوودانی جەخت لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی شەفاف دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی یەکێتیی لەمیانەی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە.

کوردپرێس: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی نووسنگەی سەرۆكی یەكێتی، بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆ بووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون، دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.

ئاماژەی بەوەشكرد، جێبەجێکردنی رێککەوتنی نەوتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و لابردنی سەرجەم ئاستەنگەکان لە بەردەم ئەو ڕێککەوتنەدا خرانە بەر باس. بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد ڕێکارەکانی ناردنی مووچە خێراتر بکرێن تاوەکوو کاتی دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق یەکبخرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی یەکێتیی باسیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی سوپاسی محەمەد شیاع سوودانی کرد بۆ گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی.

ئەوەشی خستەڕوو، خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان لە هەرێمی کوردستان و عێراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بو و تاڵەبانی ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی کوڕی شەهیدە، بۆیە گرنگی تایبەتی بە کەسوکاری شەهیدان داوە و ئەوەش شایەنی پێزانینە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە