شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-08 10:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆ بوویەوە

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەممار حەکیم لە کۆبوونەوەیەکدا دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەولێر- بەغدایان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا "دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی سیاسیی وڵات، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، دۆخی ناوچەکە تاوتوێ کران".

هەر بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، بەتایبەت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کردەوە. هەروەها دووپاتیان کردەوە کە "تەبایی و هاوکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی وڵات زۆر گرنگە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە