شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-06 07:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لاهوور تاڵەبانی بەرپرسانی بەرەی گەل بۆ بەشداری لە هەڵبژادن سەرپشک دەکات

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهوور تاڵەبانی ئاشکرای کرد لاهوور تاڵەبانی، کەسە نزیکەکانی و بەرپرسانی بەرەی گەلی سەرپشک کردووە لەبەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهوور تاڵەبانی، سەرۆکی بەرەی گەل، یەکشەممە ٥ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند: ''لە زیندانی کانی گۆمە لە سلێمانی سەردانی لاهوور تاڵەبانی کردووە و سەرۆکی بەرەی گەل کەسە نزیکەکانی خۆی و بەرپرسانی حزبەکەی سەرپشک کردووە خۆیان بڕیار بدەن بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن یان نا"، کە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

بورهان ڕەشید وتیشی: ''لاهوور تاڵەبانی دۆخی تەندروستیی باشە و سەرقاڵی خوێندنەوەی كتێبە.'' ئاماژەی بەوەشکرە، لەبارەی چارەنووسی بەشێک لە زیندانییەکانەوە، ١١ كه‌س دەستگیرکراو بە پلەبەندی لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئازاد کراون، کە چایچی، باخەوان و شۆفێر بوون، کە بێتاوان بوون و هیچ تۆمەتێکیان لەسەر نەبووە".

ئەمە لە کاتێکدایە، لە نیوەشەوی ٢١ لەسەر٢٢ی ئابدا، شەڕی لالەزار لە سلێمانی ڕوویدا کە تێدا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر شەڕ لە نێوان چەکدارانی لاهوور تاڵەبانی و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، لە کۆتایدا لاهوور دەستگیر کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە