شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-29 06:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۶ی ڕەزبەری ۱۴۰۴ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۶ی ڕەزبەری ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:

لە ڕێککەوتنی کردنەوەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا هاوکار بووین

تامی بروس، وتەبێژی  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند لە رێککەوتنی کردنەوەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا، کە بووەتە هۆی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی خاو لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە، وڵاتەکەی بەشدار بووە.جەختیشی کردووە: لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ حکوومەتی عێراق و پابەندبوونی خۆیان بە سەرجەم هاوبەشەکانی لە وڵاتەکە دووپات کردووەتەوە.

مەسروور بارزانی:

هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەموو خەڵکی عێراق

دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکووومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا لە کۆنفرانسی ئەکادیمیی ساڵیادی "نیقییە"، ڕایگەیاند: دوای وەستانێکی دوو تا سێ ساڵە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی دەرەوە دەستیپێکردووەتەوە و جەختی کردەوە "ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەموو خەڵکی عێراق، بەتایبەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان".

دەوڵەت باخچەلی:

هەسەدە هان دەدرێت بەشداری لە "پڕۆسەی تورکیا بێ تیرۆر" نەکات

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) ڕایگەیاند، ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هانی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەدەن، بۆ ئەوەی بەشداری پرۆسەی "تورکیا بێ‌ تیرۆر" نەکات.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە: ئیسرائیل جۆرەها تاکتیک بەکاردەهێنێت بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەی کەنارەکانی سووریا لەسەر دەریای ناوەڕاست و هێڵی دەرعا - سوەیدا لە باشوور و ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە