بافڵ تاڵەبانی: ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بەرهەمی پشوودرێژیی خەڵک بوو
پوختەی هەواڵ
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتیی لە پەیامێکدا وێڕای پێشوازی کردن لە ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ڕایگەیاند "پیرۆزبایی له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌م و سوپاسیان ده‌که‌م بۆ پشوودرێژییان".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەشیدا دەڵێت: "هه‌میشه باوه‌ڕمان وابووه و داکۆکیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین که دیالۆگ و گفتوگۆ باشترین چاره‌سه‌ره بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان و گه‌یشتن به ئه‌نجامی دڵخواز له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییانمان".
سەرۆکی یەکێتی وێڕا دەستخۆشی لەو کەسانەی هاوکاریان کردووە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دەڵێت: "ئێمه قووڵایی ستراتیجی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له به‌غدا ده‌بینین و له‌و رێگایه‌وه ده‌توانین خزمه‌تی خه‌ڵک و هه‌رێمه‌که‌مان بکه‌ین".
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#نەوتی هەرێمی کوردستان
#کورد
#کوردستان
#بافڵ تاڵەبانی
#هەناردەی نەوت
#بەندەری جەیهان
#سەرۆکی یەکێتی
#ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران