شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-27 06:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بکوژی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم لە بەغدا دەستگیر کرا

پوختەی هەواڵ
دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق تۆمەتباری کوشتنی ئەکبەری حاجی رۆستەم-ی لە شاری بەغدا دەستگیر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت ڕۆژی ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥ لە گوندی ئۆمەربلی قەزای کفری هاوڵاتی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم دەکوژرێت، دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان  لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردیان دەستپێکرد.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت بکوژ چووەتە باخی قوربانییەکە و چاوەڕوانی کردووە و دوای گەیشتنی (ئەکبەری حاجی ڕۆستەم) بە فیشەکێکی چەکی جۆری دەمانچە دەیکوژێت و دواتر بکوژ ئۆتۆمبێل و موبایلی کوژراو دەبات و لە شوێنی تاوان هەڵدێت و لە ڕێگەی ناحیەی سلێمان بەگ دەچێتە بەغدا و لە ناوچەی دۆرە لە ماڵێک خۆی حەشار دەدات.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، توانرا لە ٢٠٢٥/٩/٢٣ لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بە هەماهەنگی و زانيارى دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیر بکرێت.

دەزگای ئاسایش باسی لەوەش کرد: "تۆمەتبار بەڕەگەز عەرەبە و تەمەنی ٢٢ ساڵە ناوی (عەبدول عەزیز جاسم مەحموود) دوای ڕادەستکردنی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان لە دەزگای ئاسایشی هەرێم دانی بە تاوانەکەیدا ناوە".

دەزگای ئاسایش ئەوەشی ڕاگەیاند: لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بە ماددەی  ٤٠٦  لە یاسای سزادان ڕاگیڕاوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە