کادیری دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە باخەکەی خۆی کوژر
پوختەی هەواڵ
شەوى ڕابردوو، ئەکبەر حاجی ڕۆستەم کەسایەتی دیاری ناوچەی گەرمیان و کادیری دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان، لەناو باخهكهى خۆی لەنێوان گوندی ئۆمەربل و گوندی فەتاح ئۆمەر، کوژرا.
عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان هەواڵی کوژرانی ئەکبەری حاجی ڕۆستەمی پشتڕاست کردەوە، بەڵام جەختیکردەوە، هەواڵی کوژرانه‌كه‌ى تائێستا نازانن و لێکۆڵینەوەیان وردیان له‌وباره‌یه‌وه دەستپێکردوە.
ناوبراو ئه‌وه‌شى وت: "مەفرەزەكانمان هه‌ر دواى ڕووداوه‌كه گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد، به‌ڵام تائێستا وردەكاریی ڕووداوەكە نازانرێ".
كه‌سوكارى ئەکبەر حاجی ڕۆستەم ئاماژە بەوەدەکەن، ئه‌و زانیاریانه‌ى باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن كوڕه‌كانیه‌وه كوژراوه دووره له‌ڕاستیه‌وه و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، هیچ کێشەیه‌كى کۆمەڵایەتیشیان نه‌بووه.
ئه‌گه‌رچى دواى ڕووداوه‌كه باس له‌وه‌ش كرا، گوایه ئەو خانەوادەیەى ئەکبەریان کوشتوه لە باخەکەی کاریانكردوه، بەڵام خانەوادەی ئەوەشیان ڕەتکردەوە.
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#پارتی دیموکراتی کوردستان
#گەرمیان
#ئەکبەر حاجی ڕۆستەم
#کادیری پارتی
#گوندی ئۆمەربل
#گوندی فەتاح ئۆمەر
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران