شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-21 11:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

منداڵی بەرپرسان لە قوتابخانە ئەهلییەكانن، بۆیە قۆتابخانە حكومییەكان بەلایانەوە گرنگ نییە

پوختەی هەواڵ
عومەر گوڵپی دەڵێت: "منداڵانی بەرپرسان لە قوتابخانە نێودەوڵەتی‌ و ئەهلییەكانن، بۆیە حكوومه‌ت ‌و به‌رپرسه‌كانى ئه‌م وڵاته‌، بەلایانەوە گرنگ نییە قۆتابخانە حكومییەكان دەكرێنەوە یان نا".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر گوڵپی كاندیدی سەركەوتووی كۆمەڵی دادگەری بۆ پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه‌: "ڕۆژی یەکشەممە، یەکەم ڕۆژی دەوامی قوتابخانەکانە، لەکاتێکدا مامۆستا مووچەی مانگی حه‌وتى وەرنەگرتووە".

ناوبراو ده‌شڵێت: "منداڵەکانی بەرپرسانی باڵای حکوومی ‌و حزبی هەردوو حزبی دەسەڵات، لە قوتابخانە نێودەوڵەتی ‌و ئەهلییەکانن، بۆیە بەلایانەوە گرنگ نییە قوتابخانەی حکوومی دەکرێتەوە یان نا!".

وه‌كو گوڵپى نووسیویه‌تى: "زیاتر لە ۱۰ ساڵە، پەروەردە و قوتابخانە و نەخۆشخانە و خزمەگوزاریی گشتی ‌و مووچەی خەڵکیان هەمووى، کردوەتە قوربانیی نەوت ‌و کۆمپانیاکانیان، بێباکی بەم ڕادەیە لەئاست ژیانی گشتی ‌و خزمەتگوزاریی گشتی ‌و پەروەردە، تەنها سیمای دەسەڵاتدارانی نەخوێندەوار و ستەمکارە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە