شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-21 09:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تاکە ڕێگا بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان، بەشداری کردن لە هەڵبژاردنە

پوختەی هەواڵ
جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند تاکە ڕێگای کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان، بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی ١١/١١ و دەنگدان بە نەوەی نوێیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "دەمێکە حکوومەتی ماوەبەسەرچوو بەحیساب باسی ڕێکەوتن دەکات لەگەڵ بەغدا، لێرەوە بە ڕوونی بە خەڵکی کوردستانی ڕادەگەیەنین کە ئەمە سەرتاپا شانۆگەرییە و خۆڵکردنە چاوی هاوڵاتیانە، بەپێی زانیارییەکانی ئێمە، حکوومەتی ماوەبەسەرچوو دەیەوێت پێش هەڵبژاردن هەرچۆنێک بێت وا پیشانی بدات رێکەوتن دەکات، یاخود مووچەیەک یان دوو مووچە دابەش بکات، ئەویش بۆ ساردکردنەوەی هاوڵاتیان و هەوڵێکە بۆ خۆڵکردنە چاوی مووچەخۆران".

نەوەی نوێ دەشڵێت: "دڵنیا بن دوای هەڵبژاردن ئەگەر پارتی و یەکێتی ئەم کورسییانە بەدەستبهێننەوە و خەڵکیش نەچن بۆ دەنگدان، ئەوە دۆخی خەڵک و مووچەخۆران لە ئێستا زۆر خراپتر دەبێت و حکوومەتی ماوەبەسەرچوو پابەندی هیچ ڕێکەوتنێک نابێت لەگەڵ بەغدا، هەروەک چۆن پێشتریش پابەندی هیچ کام لە رێکەوتنەکانی پێش هەڵبژاردن نەبووە و دوای هەڵبژاردن پەشیمان بووەتەوە".

نەوەی نوێ وتیشی: "داواکارین لە هاوڵاتیانی بەڕێز و مووچەخۆرانی ئازیز کە ئیتر بەسە باوەڕکردن بە درۆکانی دەسەڵات، بۆیە زۆر گرنگە بە گڕوتینەوە لە ڕۆژی ١١/١١ بچن بۆ دەنگدان و دەنگ بە نەوەی نوێ بدەن تا لە ڕێگای بەشداری کردنمان لە حکوومەتی داهاتووی عێراق چارەسەری یەکجارەکیی مووچە بە تەوتین کردن ئەنجام بدەین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە