شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-17 12:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانتاری دەم پارتی داوای ئازادکردنی دەمیرتاش دەکات

پوختەی هەواڵ
جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دیاربەکری سەر بە دەم پارتی پاش سەردانێکی بۆ لای سەلاحەددین دەمیرتاش، ڕایگەیاند ئەگەر بەڕاستی پرۆسەیەکی ئاشتی لە تورکیا دەستیپێکردبێت، پێویستە دەمیرتاش و مزراکلی ئازاد بکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، و سەلچوک مزراکلی، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی گەورەی دیاربەکر، لە زیندانی ئەدیرنە سەردانی سەلاحەین دەمیرتاشیان کرد.

لەمبارەوە چاندار دەڵێت: "سەلاحەددین دەمیرتاش چاوەڕێی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپایە، کە لە ۸ی تەممووزی ۲۰۲۵ دەرچووە. ماوەی تانەلێدانی تورکیا خەریکە کۆتایی دێت و ئەگەر تورکیا ناڕەزایی دەرنەبڕێت، دەمیرتاش دەستبەجێ ئازاد دەکرێت".

پەرلەمانتاری دەم پارتی داوای ئازادکردنی دەمیرتاش دەکات

چاندار ئاماژەی بەوەشدا: "دۆخی ئێستا نیشانەیە بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی بەرەو ئاشتی هەنگاو نانێت؛ چوونکە بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی سەرکەوتوو بێت، پێویستە متمانە و پشتیوانی کۆمەڵگا بەدەستبهێنرێت، بەڵام بە هێشتنەوەی سەلاحەددین دەمیرتاش لە زینداندا، ناتوانرێت هیچ متمانەیەک لەم پرۆسەیەدا بۆ کۆمەڵگا دروست بکرێت".

پەرلەمانتاری دەم پارتی داوای ئازادکردنی دەمیرتاش دەکات

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە