شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-15 05:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئایندەی کوردستانی سووریا و هەرێم وابەستەی یەکن

پوختەی هەواڵ
ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان (كوردسات) ڕایگه‌یاند: "گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکە بەڕێوەیە و عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەشێوەیەک ئایندەی ڕۆژاڤا و باشووری کوردستان وابەستەی یەکن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانا ئەحمەد مەجید له‌ سه‌ردانێكدا بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕایگه‌یاند: "هاوتەریب لەگەڵ گۆڕانکاریەکان خۆمان ئامادە دەکەین و پڕۆژی بەدیلی سیاسیی لەلایەن ژووری توێژینەوەکان و ئۆرگانە پەیوەندیدارەکان ئامادەکراوە، بۆیە چاومان لەوەیه‌ هەڵسوڕاو و گۆڕانخوازان لە کۆبوونەوە و دیداری گشتی گۆڕان بە سەرنج و پێشنیازەکانیان بەشداربن لە داڕشتنەوەی سیاسەتی بزووتنەوەی گۆڕان و بەیەکەوە لە ئاست چاوەڕوانی خەڵک و جەماوەری پڕ ئومێدی هەرێمی کوردستان بین".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "کورد لە رۆژاڤا بە دوای جۆرێک حوکمی زاتی و فیدڕاڵییەوەیە و هەسەدە هێزێکی بەهێز و کاریگەرە و ڕۆڵی دەبێت لە یەکلایی کردنەوەی ئایندەی سیاسی سووریا، بەتایبەت کە سەرجەم پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە خۆیان لەم هێزە دەبییننەوە بە کورد و عەرەب و مەسیحی و دروزی و عەلەوییەوە، کە تەنها سەرکرادیەتیەکەی کوردە و وڵاتانی زلهێز تەنها وەک کورد سەیری ناکەن بەڵکوو بووەتە هێزێکی فرە ڕەنگ و پێکهاتە و جێی ئومێدی هەموو لایەک".

دانا ئەحمەد مەجید باسی له‌وه‌ش كرد: "ئەمریکا دەیەوێت هێڵێکی پەیوەندی لەنێوان ڕۆژاڤای کوردستان و دروزییەکان  و عەلەوییەکان دروست بکات و هەسەدە و دروزییەکان بکاتە هاوسنوری یەک و دەیانپارێزێت لە هێرشی گرووپە چەکدارە توندڕەوەکان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە