شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-02 10:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بارزانی و گوینەی جەخت لە بەرز کردنەوەی ئاستى په‌يوەندییەکانی تورکیا و هەرێم دەکەن

پوختەی هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازيى له‌ عه‌لى رزا گوينه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كاروبارى عێراق و ئێران له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد. هەردوولا جەختیان لە فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەش کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا لەبارەی نێوەڕۆکی دیدارەکە ڕایگەیاند: "په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق تاوتوێ کراون.

هەر بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە دیدارەکەدا کە كۆنسووڵى گشتيى توركياش له‌ هه‌ولێر بەشداری کرد، بارزانی و گوينه‌ى هه‌ردوولا "ستايش"ـى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان كرد و جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جياكاندا كرده‌وه‌.

دۆخى ئه‌منيى ناوچه‌كه‌ و دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون. ئەمە بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە