شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-01 11:42 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۹ی خەرمانانی ۱۴۰۴ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۹ی خەرمانانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بە کەم کردنەوەی سزاکانی سووریا وەک خۆی ماوە

«تۆم باراک» نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری سووریا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت: بڕیاری سەرۆککوماری وڵاتەکەی بۆ کەم کردنەوەی سزا سەپێنراوەکانی سەر سووریا هێشتا بەردەوامە و جەختی کردەوە سەقامگیری سووریا پێویستی بە بەهێزکردنی ئابووری سووریا هەیە ناوبراو دەشڵێت ئەم هەنگاوەی ترەمپ  زەمینەشی فەراهەم کردووە بۆ کەرتەکانی پەیوەندی، ژێرخان، وزە، فڕۆکەوانی و بوارەکانی دیکە.

پسپۆڕێکی سەربازی: ڕووداوەکەی لالەزار «کوودەتا نەبوو»

لیوا محەممەد سابیر هەمەوەندی، لیوای خانەنشین و پسپۆڕی سەربازی سەبارەت بە ئەگەری کوودەتا، لە لالەزاردا بە پشتبەستن بە شارەزایی سەربازی و یاسایی خۆی، ڕەتی دەکاتەوە کە ڕووداوەکە کوودەتا بووبێت و دەڵێت: "کوودەتا لە دنیا ئێستا زۆر زەحمەتە، کوودەتا هەر ناکرێت." بە بۆچوونی ئەو، ناتوانرێت تەنیا بە چەند قەناسێک یان درۆنێک سەرکردایەتی یەکێتی بگرێت. جەختی لەوە کردەوە کە سەرکردەیێکی وەک بافڵ تاڵەبانی، بە تەنیا نییە و سەدان و هەزاران کەس لە دەوروبەرین. "ئەگەر سەرکردەکەش بکوژرێت، ئامانجەکە ناپێکێت، چوونکە هێزی یەکێتی کۆتایی نایەت".

ئۆکرانیا: ڕاهێنانمان بۆ هیچ چالاکیێکی نایاسای لە سلێمانی نەکردووە

باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق له‌ ڕوونکردنه‌وه‌یێکدا سەبارەت بە دەنگۆی دەستگیر کردنی سێ هاووڵاتی ئۆکرانیا لە ڕووداوەکەی لالەزاردا باسی له‌وه‌کردوه‌: "هیچ چالاکیێکی پەیوەست بە ڕاهێنانی چەکدارانە یان دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەکارهێنانی نایاسایی ئەنجام نەدراوە، ئەو تۆمەتانە چەواشەکارانەن و لە ڕاستیدا هیچ بنەمایێکیان نییە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە