شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-31 12:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆبوونەوەی تاڵەبانی و سەرۆکی هەواڵگریی عێراق/ بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکەی لالەزار دەکرێت

پوختەی هەواڵ
سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ حەمید شەترى سەرۆکى دەزگاى هەواڵگریى عێراق کۆ بووەوە و ڕایگەیاند، هەرکەسێک یاساشکێنى بکات و ژیانى خەڵک بخاتە مەترسییەوە، دەبێت یاساى بەسەردا بسەپێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەى ڕۆژنامەوانیى سەرۆکى یەکێتى، ڕاگەیەندراوێکى بڵاو کردەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان لەگەڵ حەمید شەترى، سەرۆکى دەزگاى هەواڵگریى عێراق کۆ بووەتەوە و تیایدا، دۆخى ئەمنى عێراق و ناوچەکە گفتوگۆى لەبارەوە کراوە و جەخت لە فراوانکردنى هەماهەنگى و هاریکارییە هەواڵگرییەکان لەنێوان هەرێم و عێراق کراوەتەوە، ئەوەش لە پێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و پاراستنى ئاسایش و سەقامگیرى لە وڵاتدا.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان و جەلال شێخ ناجى، سەرۆکى ئاژانسى پاراستن و زانیارى/ زانیارى و هیوا ئەحمەد، سەرۆکى دەزگاى ئاسایشى هەرێم ئامادەیبوون، بافڵ تاڵەبانى، باسى لە گرنگیی پێویستیى پەیوەندى سەرجەم دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکان کردووە و ڕایگەیاندووە: دابین کردنى ژیانێکى ئارام و دوور لە تیرۆر بۆ خەڵکەکەمان کارى لەپێشینەمانە، هەروەها بە کارى پێکەوەییمان دەتوانین باشتر ڕووبەڕووى مەترسییە ئەمنییەکان ببینەوە و هیچ دەرفەتێکیش بۆ "تیرۆریستان" نەهێڵینەوە.

بافڵ تاڵەبانى، لە کۆبوونەوەکەدا، جەختی کردووەتەوە، هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت، یاساشکێنى بکات و ژیان و سەقامگیرى خەڵک بخاتە مەترسییەوە، دەبێت یاساى بەسەردا بسەپێندرێت و یاسا سەروەر بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە