شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-31 12:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ڕووداوەکەی لالەزاردا ئەمریکیێک بێسەروشوێن بووە

پوختەی هەواڵ
لە هێرشی هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانی بۆ سەر لالەزار هاووڵاتییێکی ئەمریکی بێسەروشوێن بووە و تا ئێستا کەس نازانێت لە کوێیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، برایان ویڵسن، کە هاوڵاتیێکی ئەمریکییە و پێشتر مەشقی بە شەڕڤانانی یەپەگە کردووە، لە ڕۆژی هەینییەوە دوای هێرشەکانی هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ سەر لالەزار چارەنووسی نادیارە.

برایان شەوی هێرشەکە لە لالەزار بووە و بەگوێرەی زانیارییەکان، دەستەی مافی مرۆڤ بە فەرمی داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی برایان ویڵسنی کردووە.

سلێمان موحسین، وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ بە لەمبارەوە بە ئاڤای ڕاگەیاندووە: "ئەمرۆ بەرەی گەل نووسراویان بۆ هێناوین، داوای ئاشکراکردنی ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییە دەکەن کە لە هێرشی هێزەکانی یەکێتیدا بۆ سەر لالەزار دیار نەماوە".

لە ڕووداوەکەی لالەزاردا ئەمریکیێک بێسەروشوێن بووە

برایان ویڵسن، خەڵکی ویلایەتی ئۆھایۆی ئەمریکایە و  سەربازێکی خانەنشین بووە لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا و لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەمریکا لە میانی گەردەلوولی بیابان دژی هێزەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق شەڕی کردووە.

ناوبراو لە ساڵی ۲۰۱۴ەوە چووەتە کوردستانی سووریا و لەگەڵ هێزەکانی یەپەژە ڕووبەڕووی ڕێکخراوی داعش شەڕی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە