شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-31 10:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شەرعیەتی دیمەشق بەسراوە بە قبووڵ کردنی خۆبەڕێوەبەری کوردەکانەوە

پوختەی هەواڵ
تۆم کیمیک، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کانادا ڕایگەیاند، ئۆتاڤا تەنها لە دۆخێکدا حکوومەتی دیمەشق بەفەرمی دەناسێتەوە کە خۆبەڕێوەبەری کوردەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قبووڵ بکات. ناوبراو ئەم هەڵوێستەی لە کۆ بوونەوەی لەگەڵ شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە سەرۆکایەتی کارامووس ئەحمەد لە ئۆتاوا ڕاگەیاندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆم کیمیک،  جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کانادا، لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بە سەرۆکایەتی کارامووس ئەحمەد لە ئۆتاوا جەختی کردەوە کە حکوومەتی کەنەدا تەنها لە دۆخێکدا دیمەشق بە فەرمی دەناسێنێتەوە کە خۆبەڕێوەبەری کوردەکان قبووڵ بکات.

لەم  دیدارەدا، کە بە ئامادە بوونی کارامووس ئەحمەد، سەرۆکی هاوبەشی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەڕێوەچوو، دوو لایەنەکە سەبارەت بە کێشە کولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کۆمەڵگەی کورد لە کانادا و هەروەها بارۆدۆخی گشتیی کوردەکان لە بواری نێونەتەوەیی گفتوگۆیان کرد.

کارامووس ئەحمەد جەوی گفتوگۆکانی (دۆستانە و بنیاتنەر) وەسف کرد و وتی: دوو لایەنەکە لەسەر گەڕاندنەوەی دەرفەتەکان بۆ هاوکاری زیاتر لە داهاتوودا ڕێککەوتن.

هەروەها میوانداری و دیدی ئەرێنیی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کەنەدای بەرز نرخاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە