ژمارەیێک سەربازی سوپای سووریا لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژران
پوختەی هەواڵ
ژمارەیێک سەربازی سوپای سووریا، لە بۆردوومانێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا لە بارەگایێکی سەربازی لە نزیک دیمەشق کوژران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ئاژانسى فرانس پرێسى ڕاگەیاندووە، چوار سەرباز ڕۆژی سێشەممە لە بۆردوومانی درۆنێکی ئیسرائیلدا کوژراون.
بەگوتەی بەرپرسەکە، درۆنێک باڵەخانەیێکی سەربازیی سەر بە فیرقەی ۴۴ـی سوپای سووریای لە ناوچەی کیسوە لە ڕۆژئاوای دیمەشق کردبووە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئامارێکی جیاوازتری سەبارەت بە هەمان ڕووداو بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: ئیسرائیل دووجار ئەو بارەگایەی سوپای سووریای بۆردوومان کردووە.
بەگوێرەى ڕوانگەی سووری، بەهۆی بۆردوومانەکەوە، پێنج ئەندامی سوپا کوژراون، کە فەرماندەیێکیان تیادایە.
#سووریا
#کوردپرێس
#ئیدارەی نوێی سووریا
#دیمەشق
#ئیسرائیل
#سوپای سووریا
#ڕژێمی زایۆنی
#هێرشی ئیسرائیل
#ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران