شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-26 11:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یونامی: گرتە ڤیدیۆییەکانی لالەزار نیگەرانکەرن

پوختەی هەواڵ
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی دوای هێرشەکەی سەر هوتێل لالەزاری سلێمانی بڵاو کراونەتەوە ڕایگەیاند: "گرتە ڤیدیۆییەکان نیگەرانکەرن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند: گرتە ڤیدیۆییەکان دەریدەخەن، "مامەڵەی خراپ" لەگەڵ ئەو دەستبەسەرکراوانەدا کراوە، کە لە پێکدادانەکانی ئەم دواییەی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرابوون.

یونامی ئاماژە بەوە دەکات: "دووبارە داوای رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و گەرەنتیی پەیڕەوکردنی ڕێکارە یاساییەکان دەکەینەوە، لەنێویاندا دەستبەسەرکراوانی ئەم ڕووداوانە".

نزیکەی کاژێر ۰۴:۰۰ـی بەرەبەیانی ۲۲ـی ئابی ۲۰۲۵، ژمارەیەک هێزی ئەمنیی لە سلێمانی هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار، دوای زیاتر لە سێ کاژێر رووبەڕووبووەنەوە لاهوور تاڵەبانی سەرۆکى بەرەى گەل و خوشک و برایەکی دەستگیرکران.

لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە دژە تیرۆر، کۆماندۆ و ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی کوژران، هەروەها باس لە کوژرانی دوو چەکداری هێزەکەی لاهوور تاڵەبانی بە ناوی دووپشک دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە