شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-13 08:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کاردانەوەی نەوەی نوێ بۆ فەرمانی دەستگیر کردنی سەرۆکی جووڵانەوەکەیان

پوختەی هەواڵ
جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت: ئەمشەو هێزێکی دەمامکداری یەکێتیی بەبێ هیچ تەبلیغێکی یاسایی هەڵیکوتایە سەرماڵی سەرۆکی جووڵانەوەکەمان شاسوار عەبدولواحید و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕفاندوویانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ـی ئابی ٢٠٢٥، جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئەم کردەوە مافیاگەرییە کە هێزێکی حزبیی سەرۆکی گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنی دەستگیرکردووە جگە لە شەرمەزاریی و ڕسوایی هیچ واتایێکی تری نییە.

ئاماژە بەوەش کراوە: "ئێمە وێڕای ئەوەی ئەم کردەوە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەین، بە یەکێتی و پارتی دەڵێین نە شاسوار عەبدولواحید و نە نەوەی نوێ سارد ناکاتەوە و ئێمەی هاوڕێیانی شاسوار عەبدولواحید لەسەر ئەم ڕێگای عەدالەت و ڕاستییە بەردەوام دەبین".

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە هەمان کاتدا لەسەرخەتین لەگەڵ لایەنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی و سەرجەم کونسوڵگەرییەکان تا بزانن ئەم دەسەڵاتە چەندە قێزەون و ستەمکارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە