شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-11 08:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی هەرێم دەنگۆی سەردانی مەسروور بارزانی بۆ ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو هەواڵانەی باس لە سەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانگەکە ئەمشەوی یەکشەممە، ۱۰-۸-۲۰۲۵، راگەیێندراوێکی بە ناونیشانی: "ڕوونکردنەوەیێک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەبارەت بە سەردانی سەرۆکوەزیران بۆ ئەمریکا" بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: "چەند ڕۆژێکە هەندێک میدیای نابەرپرس بە مەرامی تایبەت هەواڵی سەردانی سەرۆکوەزیرانیان بۆ ئەمریکا و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بڵاو کردووەتەوە کە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایێکی نییە".

 فەرمانگەکە ئاماژە بەوەش دەکات: "هیوادارین ڕاگەیاندن پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستێت نەک ئامانجی چەواشەکردنی ڕای گشتی بێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە