شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-11 08:03 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۱۹ی گەلاوێژی ۱۴۰۴ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۹ی گەلاوێژی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

ئەردۆغان: شەڕ لەگەڵ پەکەکە دوو ترلیۆن دۆلار زیانی بە ئابووری تورکیا گەیاندووە

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە وتارێکدا لە سی و هەشتەمین کۆبوونەوەی گشتی ئەنجومەنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ لە پرۆسەی ناسراو بە (تورکیای بێ تیرۆر)، ناوبراو وتیشی: "لەم هەفتەیەدا لەگەڵ دامەزراندنی کۆمیسیۆنی نیشتمانی پێکەوەبوون و برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمان، هەنگاوێکی گرنگی دیکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات لە چوارچێوەیەکی دیموکراسیدا هەڵگیردراوە".

ڕاگەیێندراوی SDF لەبارەی هێرشی هێزەکانی حکوومەتی کاتی بۆسەر ناوچەکانیان؛

ئامادەین هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرینەبەر بۆ بەرگری کردن لە ماف و ئاسایشی گەلەکەمان

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا کە گەلی سووریا و هەموو لایەنەکان پابەندن بە چارەسەری ئاشتییانە، چاوەڕوانی سەقامگیر بوونی دۆخەکەن لەسەر تەواوی جوگرافیای سووریا، هێشتا ئەو گرووپانەی کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانییان لێدەکرێت و لەژێر چەتری حکوومەتی دیمەشق کاردەکەن، بەردەوامن لە پێشێلکارییەکانی ئاگربەست لە چەندین ناوچەدا، لەوانە دێرەزور، دێر حافر، بەنداوی تشرین و تل تەمەر.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دەستدرێژیانە لەگەڵ ڕۆحی ئەو ڕێککەوتنەدا نایەنەوە کە لە نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی ئەنجام دراوە، بەتایبەتی کە جەوهەری ئەم ڕێککەوتنە لەسەر بنەمای ئاگربەستی تەواو و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و بەهێزکردنی دەرفەتەکانی چارەسەری سیاسی دامەزراوە.

هەسەدە باسی لەوەش کردووە دەستی گفتوگۆ و هاوکاری درێژ دەکات بۆ سووریایێکی ئارام و سەقامگیر، بەڵام لە هەمان کاتدا ئامادەین هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرینەبەر بۆ بەرگری کردن لە ماف و ئاسایشی گەلەکەمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە