هەرێمی کوردستان و بەحرین برەو بە پەیوەندییەکانی نێوانیان دەدەن
پوختەی هەواڵ
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ خالد ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌نسوور، باڵیۆزی شانشینی به‌حرێن له عێراق، په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستانیان له‌گه‌ڵ به‌حرێن تاوتوێ کرد.
کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبه‌شی نێوانیان، به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانیدا کرده‌وه و هاوڕا بوون که سوود له ئه‌زموونه‌کانی یه‌کتر ببینن.
له‌م باره‌یه‌وه، باڵیۆزی به‌حرێن وێڕای دووپاتکردنه‌وه‌ی بایه‌خی وڵاته‌که‌ی به په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، باسی له هه‌وڵه‌کان بۆ کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی به‌حرێن له هه‌ولێر کرد.
په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.
#عێراق
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#نێچیرڤان بارزانی
#سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#بەحرەین
#باڵیۆزی به‌حرێن له عێراق
#خالد ئه‌حمه‌د ئه‌لمه‌نسوور
#به‌حرێن
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران