شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-04 07:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دانوستاندنەکانی دیمەشق و کوردەکان بە پاڵپشتیی ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
ئەبراهام حەمادە، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هەبووە و رایگەیاندووە، ئەم مانگە دانوستاندنەکانی دیمەشق و هەسەدە بە پاڵپشتیی ئیدارەی ئەمریکا بەڕێودەچن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ئەبراهام حەمادە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: "کۆنگرێسمان حەمادە لە پەیوەندییەکدا کورتەیێکی لەبارەی دۆخی سووریاوە لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات وەرگرت کە هێزەکەی هاوپەیمانی ئەمریکایە لە شەڕی دژی داعش".

لەو پەیوەندییەدا، کۆنگرێسمانەکە بە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی راگەیاندووە: "ئەم مانگە، دانوستاندنەکانی دیمەشق و هەسەدە لە پاریس بە پاڵپشتیی ئیدارەی ترەمپ دەستپێدەکەنەوە، بە ئامانجی دوورگرتنی سووریا لەڕێگە شکستخواردووەکەی رژێمی پێشوو کە بریتیبوو لە ترساندن و تۆڵەسەندنەوە و گرتنەبەری سیاسەتێک کە تێیدا مافەکان و ئازادی هەمووان پارێزراو بێت".

کۆنگرێسمانەکە گوتویەتی: "بە هەبوونی زیاتر لە ۱۰۰ هەزار چەکداری عەرەب و کورد کە لەلایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا راهێنانیان پێکراوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات بەشێکی گرنگ دەبێت لە داهاتووی سووریا؛" ئاماژەی بەوەش کردووە: "زیاتر لە دەیەیەکە، هەسەدە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کە یەک لەسەر سێی سووریایە دەپارێزێت و مۆدێلێکی ناناوەندی دروستکردووە کە کریستیان، عەرەب و کورد و خەڵکی دیکەش دەپارێزێت".

بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی حەمادە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە "هێشتنەوەی هەموو کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ ئەو لایەنانەی سووریا کە پابەندن بە ئاشتی؛" هەروەها "هەسەدە داوای کات و بواری پێویست دەکات بۆ بەهێزکردنی حوکمڕانی گشتگیری خۆیان لە پرۆسەی راگوزەری سووریادا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە