شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-08-01 16:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە

پوختەی هەواڵ
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی 42هەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكان ڕایگەیاند پرسە و هاودەنگیی خۆمان ئاراستەی برایانی بارزانی دەکەین بە تایبەتی بەڕێز مەسعوود بارزانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پۆستێکیدا لە سەر پلاتفۆرمی ئێکس بە زمانی کوردی نووسی: یادی ۴۲ ساڵەی هەڵمەتە دڕندەکانی ئەنفال دەکەینەوە، کە بەساڵاچووان و منداڵ و ژنان و گەنجانی خێزانە بەڕێزەكانی بارزانی کردە ئامانج.
ئەم هەڵمەتانە کە بەشێوەیەکی تاوانکاریی و نامرۆڤانە ۸ هەزار کەسی لەناوبرد، بەڵگەی ڕوونی دیکتاتۆریی و تاوانکاریی ڕژێمی پێشوون.

بەم بۆنەیەوە، دڵسۆزانەترین دەربڕینی هاودەنگی و سەرەخۆشی ئاڕاستەی برایانی بارزانیی و لەپێش هەمووشیانەوە بەڕێز مەسعوود بارزانی دەكەم، بۆ ئەو خوێنە پاکەی کە لەگەڵ خوێنی هەموو عێراقییەکان بووە هۆی ڕزگاربوون لەو سەردەمە تاریکە بەرەو ڕێگای ئازادی و دادپەروەریی، لەژێر سایەی سیستەمی دیموکراتییەكەماندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە